بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە پاتریاك مار پۆلسی سێیەم نۆنا كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند : گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پاتریاركی بەختەوەری مار پۆلسی سێیەم نۆنا دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهاندا، هیوای سەركەوتن و ڕێنمایی ئیلاهی بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەركی ڕۆحی و مرۆیی خۆی، هەروەها لە بەهێزكردنی بەهاكانی خۆشەویستی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە نێو خەڵكی نەتەوەكەماندا.
ووتیشی: لە كاتێكدا ئێمە ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانپەروەرانەی هاووڵاتییە مەسیحییەكانمان و بەشدارییە بەرچاوەكانیان لە بنیاتنانی عێراق و دامەزراندنی كلتوری فرەچەشنی و برایەتی بە نرخێكی زۆر دەزانین، پابەندبوونی خۆمان بۆ پاراستنی مافەكانیان و دەستەبەركردنی بەشداری چالاكانەیان لە پێشكەوتنی میللەتدا دووپات دەكەینەوە، لە كۆتاییدا بەم بەیاننامەیە ووتی: داواكارین لە خودای گەورە سەركەوتن بە جەنابی خۆی لە ئەركەكانیدا ببەخشێت، و ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقی ئازیزماندا بڵاوبكاتەوە.