🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری تەندروستی: دابینكردنی دەرمان جێگیرە، دەروازەكانی هاوردەكردنی بەدیل چالاككراون

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 15:56

بەغدا - INA- حەسەن فەواز

ئەمڕۆ یەكشەممە ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی دووپاتیكردەوە كە دۆخی دابینكردنی دەرمان لە وڵاتەكەدا سەقامگیرە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە حكومەت ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ چالاككردنی كەناڵە بەدیلەكانی هاوردەكردنی دەرمان.

حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : تا ئێستا دۆخی دابینكردنی دەرمان لە وڵاتەكەدا سەقامگیرە، سەرەڕای دواكەوتنی هاتنی هەندێك دەرمانی هاوردەكراو لە وڵاتانی ئاسیا، جا چ لە چینەوە بێت یان لە شوێنێكی دیكە، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە.

ڕوونیشیكردەوە : كە وەزارەت ڕەزامەندی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی كەشتیوانی لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە بەدیلەكانەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان لە ئێستاوە دەستیانكردووە بە لادانی بارەكانیان بۆ ئەو دەروازانە، دۆخەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵدا ماوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)