🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڤانس: بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران دەگەڕێینەوە واشنتۆن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 14:02

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەی دی ڤانس ڕایگەیاند كە تیمی دانوستانكارەكەی پاكستان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە واشنتۆن دوای ئەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەبێ ڕێككەوتن كۆتایی هات، ئەمەش دوای 21 كاتژمێر دانوستان لە ئیسلام ئاباد.

لە لێدوانەكانیدا دوای كۆتایی هاتنی دانوستانەكە ڤانس ڕایگەیاند : كە گفتوگۆكان نەبوونە هۆی ڕێككەوتن، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمریكا لە كاتی دانوستانەكاندا هێڵە سوورەكانی خۆی ڕوون كردووەتەوە، ناوبراو هۆكاری ئەو چەقبەستووییە بۆ ڕەتكردنەوەی ئێران بۆ قبوڵكردنی مەرجەكانی ئەمریكا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە بەدواداچوون بۆ پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی گەڕاندەوە.

لای خۆیەوە میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە دانوستانەكان بەبێ ڕێككەوتن كۆتایی هات و ئەوەی بە زیادەڕۆیی لە داخوازییەكانی ئەمریكا وەسفی كردبوو، گەڕاندەوە بۆ شكستهێنان لە پێشكەوتنێك لە خولی ئێستادا، هاوكات ڕاپۆرتەكانی دیكە ئاماژەیان بە ئەگەری بەردەوامی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی تەكنیكی كردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)