🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

گومرگ: حكومەتی فیدراڵی پشتگیری لە نوێكردنەوەی سیستەمی گومرگی دەكات لە سەرانسەری عێراق.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 13:44

بەغدا- INA

ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی گشتی گومرگی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی فیدراڵی پاڵپشتی لە نوێكردنەوەی سیستمی گومرگی لە سەرتاسەری عێراق دەكات.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتی گومرگ، سامر قاسم داود بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دەستەی گشتی گومرگی فیدراڵی لە هەولێر كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ دەستەی گومرگی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا سەبارەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی ئاسیكودا لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم، هاوشێوەی دەروازە سنوورییەكانی دیكەی فیدراڵی.

ڕوونیكردەوە : كە حكومەتی فیدراڵی بە توندی پشتگیری لە پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنە گومرگییەكان دەكات لە ناوچەكەدا، جەختی لەسەر ئامادەیی خۆی كردەوە بۆ پێشكەشكردنی شارەزایی تەكنیكی بۆ بەهێزكردنی ئابووری نیشتمانی لە هەموو دەروازە سنوورییەكانی وڵاتەكەدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)