🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: پێویستە واشنتۆن بیسەلمێنێت كە دەتوانێت متمانەی تاران بەدەست بهێنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 13:44

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتیكردەوە كە ئەمریكا لە لۆژیك و پرەنسیپەكانی ئێران تێگەیشتووە و ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بڕیار بدات كە ئایا دەتوانێت متمانەی ئێران بەدەستبهێنێت یان نا.

قالیباف لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند : لە كاتی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێشخەریمان خستەڕوو، بەڵام لایەنی بەرامبەر نەیتوانی متمانەمان لەم خولەی دانوستانەكاندا بەدەستبهێنێت.

ووتیشی: پێش دانوستانەكان جەختم لەوە كردەوە كە ئێمە خاوەنی نیەتی باش و ئیرادەی پێویستین، بەڵام متمانەمان بە لایەنی بەرامبەر نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی كردبووەوە كە لەمیانەی دانوستانەكاندا لە هەندێك خاڵدا لەگەڵ ئەمریكا لێكتێگەیشتن كراوە، لە حالێكدا كە ناكۆكی لەسەر سێ پرس ماوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)