سلێمانی - INA - عەمار جاف
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی، جەوهەر حەمەلاو، دووپاتی كردەوە كە ڕێژەی بارانبارین لەمساڵدا 1000 ملم تێپەڕاندووە، ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگا شایەتی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو.
حەمە لاو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بڕی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە 19.6 ملم، بەمەش كۆی گشتی بارانبارین بۆ ئەمساڵ بۆ 1007.9 ملم بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادییەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە كە كۆی گشتی بارانبارین 321.2 ملم بووە.