🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سعودیە: دامەزراوەی وزە و بۆری نەوت چاككرایەوە و گەڕانەوە بۆ كاركردن.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 11:08

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی وزەی سعودیە نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی وزە و هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای دوای هێرشەكان و گەڕانەوەیان بۆ توانای كارپێكردنی ڕاگەیاند.

وەزارەتی وزەی سعودیە ڕایگەیاند : دامەزراوەكانی وزە و هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-رۆژئاوا دوای هێرشەكان نۆژەنكراونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ توانای كاركردن.

ڕوونیشی كردەوە : كە توانای پەمپكردن بە تەواوی لە ڕێگەی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاواوە گەڕاوەتەوە، كە دەگاتە نزیكەی 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئاماژەی بەوەشكردووە بڕی بەرهەمهێنانی زیانلێكەوتوو لە كێڵگەی مەنیفەوە، كە دەكاتە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا گەڕێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : هێشتا كارەكان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی تەواو لە كێڵگەی خرەیس.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)