🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئامێدی چه‌ندین برۆسكه‌ی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار پێدەگات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 00:50

بەغدا - INA

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، نزار ئامێدی، رۆژی شەممە پیرۆزبایی زیاتری نێودەوڵەتی پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار و هیوای خواست پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق زیاتر بەهێز ببن. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە ڤلادیمێر پوتینی هاوتا ڕووسییەکەیەوە پێگەیشتووە؛ پوتین هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک ئامێدی خواستووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هەوڵەکانی دەبنە مایەی پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات."

هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد و لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر گرنگی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کردەوە و پاڵپشتی وڵاتەکەشی بۆ عێراق دووپاتکردەوە.

لە لایەکی دیکەوە، سوڵتان هیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان، لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک ئامێدی خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا بە جۆرێک کە خواستەکانی گەلی عێراق بۆ پێشکەوتنی زیاتر بەدی بهێنێت، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکان.

هاوکات محەمەد بن ئەحمەد یەماحی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی نزار ئامێدی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)