میسان – INA
کۆمپانیای نەوتی میسان، ئەمڕۆ شەممە، دەستپێکردنەوەی پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی گازی شل (LPG)ی تایبەت بە بەکارهێنانی ناوماڵ (غازی ماڵان) ڕاگەیاند.
کۆمپانیاکە لە راگەیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: "لە کێڵگەی نەوتی حەلفایە، دوای ماوەیەک لە وەستانی ناچاری کە بەهۆی لێکەوتەکانی تەنگژەی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە دروست بووبوو، تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان سەرکەوتوو بوون لە دووبارە کارپێکردنەوەی دامەزراوە هەستیارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ."
راگهیندراوهكه جەختیشی کردووەتەوە کە "بەیانی یەکشەممە، پرۆسەی دابینکردنی غاز بۆ سەرجەم کارگەکانی غاز لە سەرتاسەری عێراق و پارێزگاکە بەپێی پشکە دیاریکراوەکان و بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەستپێدەکات،" هاوکات دڵنیایی داوە کە هیچ هۆکارێک بۆ نیگەرانی نییە سەبارەت بە کەمیی ئەم ماددە گرنگە، چونکە لە ئێستادا بەرهەمهێنان بەپێی پلانەکان بەردەوامە بۆ زامنکردنی جێگیریی دابینکردن و پڕکردنەوەی تەواوی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.