🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/11 22:02

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی لە نزار محەمەد سەعید ئامێدی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق و بە هەنگاوێكی گرنگ زانی بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپاندنی پڕۆسەی دیموكراسی و ڕێزگرتن لە ئیرادەی خەڵك.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی لە نزار محەمەد سەعید ئامیدی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق،ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ تەواوكردنی پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی و ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل.

ئاماژە بەوەشكراوە : ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان و بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەكانیان بەرز دەنرخێنین، هەروەها دووپاتی دەكەینەوە كە گەیشتن بەم خاڵە گرنگە متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی دیموكراسی بەهێز دەكات.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەوڵی یەكگرتوو و یەكەمایەتیدان بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و كاركردن بە گیانی هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان هەیە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)