🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بازرگانی پلانی دەستپێكردنی 46 پێشانگای تایبەتمەند لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/11 21:26

بەغدا- INA- ئامنە سەلامی

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی پلانی ڕێكخستنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەكانی ڕاگەیاند و نیازی خۆی بۆ دەستپێكردنی 46 پێشانگای تایبەتمەند لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە ڕاگەیاند.

محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەتەكە ئەولەویەت دەدات بە بوژاندنەوەی چالاكییە ئابووری و بازرگانییەكان لەڕێگەی دەستپێكردنەوە و ڕێكخستنی پێشانگە نێودەوڵەتییەكان لە عێراق، ئەمەش دوای كۆتایی هاتنی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەكەدا، هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارە حكومییەكان، ژوورەكانی بازرگانی، و كۆمپانیاكانی ڕێكخستنی پێشانگاكان بەردەوامە بۆ دانانی خشتەی كاتی بۆ دووبارە كردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەكان، دڵنیابوون لە بەشداریكردنی بەرفراوان لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتییەكانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو 46 پێشانگایە تایبەتمەندەی كە پلانی بۆ دانراوە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە ئامانجیان بوژاندنەوەی بازرگانی و كردنەوەی كەناڵی نوێ بۆ هاوكاری و وەبەرهێنان و تیشك خستنە سەر ئەو دەرفەتە ئابووریانەی كە لە بازاڕی عێراقدا بەردەستن، جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكە هەوڵدەدات بۆ دابینكردنی كەشێكی ڕێكخستنی و ئەمنی گونجاو كە هانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بدات بۆ بەشداریكردن و كاركردن لە عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە كاردەكات بۆ دامەزراندنی پێشانگای تایبەتمەند لە ژمارەیەك كەرتی گرنگدا، دیارترینیان پیشەسازی خۆراك، بیناسازی، كەرەستەی بیناسازی، وزە، و كەرتەكانی بەرهەمهێنان، جگە لە تەكنەلۆژیا و خزمەتگوزاری لۆجستی، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەم كەرتانە لە پاڵپشتیكردنی ئابووری نیشتمانی و بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

حەنون جەختی لەوە كردەوە : كە كاراكردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ بوژاندنەوەی چالاكییە ئابوورییەكان لە عێراق و بەهێزكردنی هاوبەشییە بازرگانییەكان لەگەڵ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)