🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراق پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/11 19:14

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆمار.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئەنجومەنی ئومەنا ڕایگەیاندووە : بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەك سەرۆك كۆمار، گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتنی خۆمان ئاراستە دەكەین، هیوای سەركەوتنی بەردەوام و ڕێنمایی لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەكانی بۆ دەخوازین.

ئەنجومەنی ئومەنا ووتیشی : لەكاتێكدا شانازی قووڵی خۆمان بەم بۆنەیەوە دەردەبڕین، هیوادارین سەركردایەتی ژیرانە بەشداری بكات لە چەسپاندنی بناغەكانی سەقامگیری، بەهێزكردنی ڕێگای ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، و بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیانی میللەت بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی.

دەستەی ئەنجومەنی ئومەنا ووتیشی : داواكارین لە خودای گەورە سەركەوتنی پێببەخشێت لەوەی كە باشترینە بۆ وڵات و گەلەكەی، هەروەها یارمەتی بدات بۆ جێبەجێكردنی ئەركی خۆی و خزمەتكردنی میللەت بەوپەڕی دڵسۆزی و لێهاتووییەو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)