بەغدا – INA
ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 11-4-2026 دوای هەڵبژاردنی نزار ئامێدی بەسەرۆك كۆماری عێراق،ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كورتەیەك لە ژیانی سەرۆكی نوێی كۆماری عێراق بڵاودەكاتەوە.
ژیاننامەی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق نزار محەمەد سەعید ئامێدی.
شوێنی لەدایكبوون: دهۆك (ئامێدی) رێكەوتی 6-2-1968.
خوێندن: زانكۆی موسڵ/ نەینەوا - عێراق / 1992-1993
بەكالۆریۆس لە ئەندازیاری میكانیك.
خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.
ئەزموونی پیشەیی: وەك وەزیری ژینگە لە حكومەتی سودان كاری كردووە
لە مانگی تشرینی یەكەمی 2024 دەستی لەكاركێشایەوە،بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بكات بۆ كاری حزبی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆماری كۆمار (د.عەبدولەتیف جمال ڕەشید) 2022.
ئەندامی شاندی سەرۆكایەتی كۆمار لە لوتكەی كەشوهەوای شەرم شێخ.
بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆك كۆماری كۆمار (د. بەرهەم ساڵح) 2018-2022.
نوێنەری سەرۆك كۆمار لە ئەنجومەنی وەزیران.
نوێنەری سەرۆكایەتی كۆمار لە لێژنەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی.
بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆمار (د.فوئاد مەعسوم) 2014-2018.
ئەندامی لیژنەی سەرۆكایەتی بۆ پاراستنی تاڵاوەكان و خستنەڕوویان لە لیستی میراتی جیهانی
بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆك كۆمار (جەلال تاڵەبانی) 2008-2014 و سكرتێری شەخسی سەرۆك كۆمار (جەلال تاڵەبانی) 2005-2008. یاریدەدەری ئەندامی ئەنجومەنی حوكمڕانی و سەرۆكی جێگرەوە (جەلال تاڵەبانی، ئەنجومەنی حوكمڕانی عێراق 2003-2005)، بەڕێوەبەری نووسینگەی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 1998-2003. ئەندامی دیوانی سكرتێری گشتی یەكێتی 1994-1998. مامۆستای فیزیا 1993-1994.
زمانەكان: عەرەبی، كوردی، و ئینگلیزی دەزانی.