بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەستپێكردنی دانوستانە فەرمییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووەتەوە و ترەمپ ڕایگەیاندووە: دانوستانەكان لە ئیسلام ئاباد دەستیپێكردووە، ئێرانیش ئێستا درك بەوە دەكات كە كارتی بەهێزی نییە بۆ یاریكردن، سەركەوتن تاكە ڕێگەی پێشەوەیە بۆ ئەوەی خۆیان لە لێكەوتە ترسناكەكان بەدوور بگرن و ووتیشی: ئێمە گەرووی هورمز دەكەینەوە و كۆتایی بە هەڕەشە ئەتۆمییەكە دێنین، 24 كاتژمێرمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی دیاری بكەین كە ئایا جددی لە دانوستانەكاندا هەیە یان نا، بە پێچەوانەوە سوپای ئەمریكا ئامادەیە كارەكە بە شێوەیەكی بێ وێنە تەواو بكات.