بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری ڕاگەیاند.
لە میانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕووماڵی كرد، حەلبوسی ڕایگەیاند : ڕایدەگەیەنین كە بە ئامادەبوونی 223 ئەندامی پەرلەمان گەیشتووەتە نیسابی دوو لەسەر سێ، ئاماژەی بەوەشكردووە"18 كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئاسۆ فەریدون عەلی كاندید كشایەوە و ژمارەكە بۆ 17 كەس دابەزی.
پێشتر پەرلەمان ڕێكارەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستیپێكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە INA گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە پەرلەمان ڕێكارەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك دەستپێكردووە، پێشتریش نووسینگەی ڕاگەیاندن ڕایگەیاندبو هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ڕێوڕەسمی خولی ژمارە (17)ی خولی شەشەمی هەڵبژاردن، یەكەم ساڵی یاسادانان، یەكەم بابەتی یاسادانانی، تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی ئامادەبووان 223 ئەندامی پەرلەمان بووە.