بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق رێكارەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستپێكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە پەرلەمان ڕێكارەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستپێكردووە.
پێشتریش فەرمانگەی ڕاگەیاندن ڕایگەیاندبوو : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (17)ی خولی شەشەمی هەڵبژاردن، یەكەم ساڵی یاسادانان، یەكەم بابەتی یاسادانانی، تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : 223 ئەندامی پەرلەمان ئامادەبوون.