🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەوەی نوێ: زۆربەی كوتلە كوردییەكان دەنگ بە نزار ئامێدی دەدەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/11 14:32

بەغدا- INA- ویسام مەلا

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی كوتلەی نەوەی نوێ، پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید، دووپاتی كردەوە كە زۆربەی كوتلە كوردییەكان دەنگ بە كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نزار ئامیدی دەدەن.

پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : زۆربەی كوتلە كوردییەكان دەنگ بە نزار ئامیدی دەدەن، جگە لە 10 پەرلەمانتار كە دەنگ بە كاندیدەكەیان موسەننا ئەمین دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد : پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە نییە و ئامادەی دانیشتنەكە نابێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كوتلەی نەوەی نوێ دەنگ بە كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نزار ئامیدی دەدات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)