🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەروەردە: لە سبەینێوە دەوامی خوێندن لە قوتابخانەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/11 12:26

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پەروەردە بە وەكالەت دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن لە قوتابخانەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی لە سبەینێوە ڕاگەیاند.

ئەسەدی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند : لە سبەینێ یەكشەممەوە دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكانی شاری هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

وەزیری پەروەردە ڕوونیشیكردەوە : ئەو بڕیارە دوای سەقامگیربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان هات، دڵنیابوون لە گەڕانەوەی قوتابیان بۆ هۆڵەكانی خوێندن و بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی نەرمی لە سەرجەم قوتابخانەكانی شارەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ڕێوشوێنە دەكەوێتە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت بە بەردەوامبوونی ساڵی خوێندن بەپێی پلانی دامەزراو و سەقامگیری پەروەردەیی بۆ خوێندكاران لە سەرجەم پارێزگاكان بەدەستدەهێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)