بەغدا – INA
ئەمڕۆ شەممە كوتلەی پەرلەمانی بەدر ئامادەبوونی خۆی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ جێبەجێكردنی ئەركە دەستوورییەكانی خۆی ڕاگەیاند.
سەرۆكی كوتلەی بەدر لە پەرلەمان، پەرلەمانتار هومام عەلی مەهدی تەمیمی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: كوتلەی بەدر بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئەركە دەستورییەكەی بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان داوای لە سەركردە سیاسییەكان و سەرۆكی كوتلەی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان كردبوو ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بن كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی مەرجە دەستوورییەكان.