بەغدا - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ هەینی بانگهێشتنامەیەکی بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی سبەی ئاراستە کرد کە تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
حەلبووسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە ڕایگەیاند: داوا لە سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆک فراکسیۆنەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین ئامادەی دانیشتنی سبەی شەممە بن، کە تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هەروەها هەنگاو بنێن بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و لەپێشخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوورییەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت کە وا دەخوازێت هەموان بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانیان لە ئەستۆ بگرن.
جەختیشی کردەوە کە ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادە نابن، هەروەها ئەو فراکسیۆنە سیاسییانەی ڕێگری لە ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکانیان دەکەن بڵاودەکرێتەوە، ئەوەش بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەو بارەیەوە