بەغدا - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ نەبیه بەری، هاوتا لوبنانییەکەی، هەوڵەکانی ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و هێورکردنەوەی بارودۆخەکەی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەبیه بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەنجام دا.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لە میانی پەیوەندییەکەدا، پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە و هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە تاوتوێ کران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی گرتنەوەی لوبنان بە ئاگربەستەکە.
سەرۆکی پەرلەمان لە میانی پەیوەندییەکەدا سەرکۆنەی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر گەلی لوبنانی برای کرد، و جەختی لە هاوسۆزیی عێراق لەگەڵ لوبنانبۆڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا، و پاڵپشتیکردنی بۆ هەر کارێک کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە بەهێز بکات کردەوە