بەدواداچوون - INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شانسی سەرکەوتنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەزانرێت.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شانسی سەرکەوتنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران دەزانین.
وتیشی: کەشتییە جەنگییەکان خەریکە بە باشترین تەقەمەنی پڕدەکرێنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گورزەکان، لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکانی پاکستان.
ڕوونیشیکردەوە: ئێمە سەرقاڵی دووبارە پڕکردنەوەی کەشتییەکانمانین بە باشترین چەکەکان، کە تەنانەت باشترن لەوانەی پێشتر بەکارمان هێنان کاتێک تێکمانشکاندن