بەدواداچوون - INA
بنکەی خەتەمولئەنبیای ئێران، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە دەستی هێزە ئێرانییەکان لەسەر پەلەپیتکەیە بەهۆی پەیمانشکێنیی بەردەوامی دوژمنانەوە.
بنکەی خەتەمولئەنبیای ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە بەهۆی پەیمانشکێنیی بەردەوامی ئەمریکی و زایۆنیستی دوژمنەوە .
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر هێرشی دوژمن بۆ سەر حزبوڵڵا و گەلی لوبنان بەتایبەتی ناوچەی زاحیە بەردەوام بێت، ئەوا بە شێوەیەکی توند وەڵام دەدەینەوە.
هەروەها وتیشی: دەستپێشخەری بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز دەپارێزین و هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆمان نابین.
لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ئەو دەستدرێژیکارانەی هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەمان بە بێ سزا جێیان ناهێڵین و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەخەینە قۆناغێکی نوێوە