بەغدا – INA– نەسار ئەلحاج
هاوپەیمانی عەزم جەختی کردەوە کە فراکسیۆنی عەزم لە پەرلەمان، ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئامادەبوونیان لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یان ئامادەنەبوونیان.
سەڵاح ئەلدولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانییەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فراکسیۆنەکە پابەندە بە وادە دەستوورییەکان و ڕێزگرتن لە چوارچێوە یاساییەکان بۆ تەواوکردنیقۆناغە دەستووری و نیشتمانییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد کە فراکسیۆنی عەزم ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ تاووتوێکردنی پرسی دانیشتنی سبەینێ، و لەبەر ڕۆشنایی ئەوەشدا بڕیار لەسەر ئامادەبوون یان ئامادەنەبوون دەدرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەنجامدانی دانیشتنەکە هەنگاوێکی گرنگە لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە ڕێڕەوی دەستووری، بەو مەرجەی لە کەشێکی تەبایی و لێکتێگەیشتنی نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکاندا بێت، دوور لە سەپاندنی ئیرادە یان شکاندنی ئیرادەکان، و بە شێوەیەک بێت کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بەدیبهێنێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، دوێنێ پێنجشەممە، کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی ڕاگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەخۆگرتبوو.