بەدواداچوون – INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشبینیی خۆی دەربڕی کە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەشبینم کە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران نزیک بووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرکردەکانی ئێران لە کۆبوونەوەکاندا بە شێوازێکی تەواو جیاواز قسە دەکەن لەوەی کە لە میدیاکاندا باسی دەکەن.
ترەمپ ڕوونی کردەوە کە سەرکردەکانی ئێران زۆر عاقڵانەترن، و ڕەزامەند دەبن لەسەر هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە ڕەزامەندییان لەسەر بدەن وتیشی: "ئەگەر ئێرانییەکان نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا بارودۆخەکە زۆر ئازاربەخش دەبێت.
ترەمپ وتیشی: "(ئیسرائیلییەکان) ئۆپەراسیۆنەکانیان لە لوبنان کەمدەکەنەوە، و لەگەڵ ناتانیاهۆدا قسەم کردووە و ئەویش بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا دەکات