بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە ڕۆڵی زیندووی دەسەڵاتی یاسادانان کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پلان و بەرنامە گەشەپێدانەکانی حکومەت لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە ژمارەیەک پەرلەمانتارانی پارێزگای نەینەوا کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد کە لە دیدارەکەدا، کۆی بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری لە پارێزگای نەینەوا تاوتوێ کرا، تێیدا سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگی تەواوکاریی کار لە نێوان حکومەتی خۆجێیی و ئەنجومەنی پارێزگادا کردەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان و باشترکردنی دۆخی ئێستای سەرتاسەری نەینەوا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ڕۆڵی زیندووی دەسەڵاتی یاسادانان لە پاڵپشتیکردنی پلان و بەرنامە گەشەپێدانەکانی حکومەت لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.
هەروەها ئاماژەی بە پلانەکانی حکومەت لە پارێزگای نەینەوا و ئەو ئاڵنگارییانەی دێنە بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان تێیدا کرد، و جەختیشی کردەوە کە حکومەت هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو ئەو یاڵنگارییانەی کە لە لێکەوتەکانی جەنگەوە سەرچاوەیان گرتووە و ڕەنگدانەوەیان لەسەر ئابووری هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەبووە