🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا دەکەین پەرەسەندنەکان و کردەوە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێن و ڕێز لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بگیرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 22:02

بەدواداچوون - INA

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و کردەوە دوژمنکارییەکان و ڕێزگرتن لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کرد، لەوانەش پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانە مەدەنییەکان.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بۆردومانکردنی پردی قاسمیە لە لوبنان لەلایەن (ئیسرائیل)ـەوە، بووەتە هۆی دابڕانی ناوچەکانی باشووری ڕووباری لیتانی و ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ هەزاران لوبنانی.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاگربەستی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست دەکات.

جەختیشی کردەوە کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ململانێکان نییە و جارێکی دیکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دەستبەجێ پابەند بن بە ئاگربەستەوە ، هاوكات داوای ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و کردەوە دوژمنکارییەکان و ڕێزگرتن لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کرد، لەوانەش پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانە مەدەنییەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)