بەدواداچوون ـ INA
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داگیرکەری (ئیسرائیل)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاند.
ناتانیاهۆ لە لێدوانێکدا کە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە ڕایگەیاند: ڕێنماییم داوە بە دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لوبنان لە زووترین کاتدا.
وتیشی: (ئیسرائیل) پێزانینی هەیە بۆ داواکارییەکەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ دەماڵینی چەک لە بەیروت.
لە لایەکی ترەوە، کەناڵی ١٤ی (ئیسرائیلی) لە زاری سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە: دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان لە ژێر ئاگردا (لە کاتی جەنگدا) بەڕێوەدەچن و ئامادەکاری بۆ هێرشی بەردەوام دەکەین".
هەروەها ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە: بەیاننامەکەی ناتانیاهۆ دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانە هات کە دوێنێ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی کۆشکی سپی ئەنجامیداوە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ویتکۆف داوای لە ناتانیاهۆ کردووە هێرشەکان لە لوبنان هێور بکاتەوە و دەست بە دانوستان بکات.
ئەوەشی خستە ڕوو: هیچ ئاگربەستێک لە ئارادا نییە و دانوستانەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەن