🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ٤٥ ملیۆن کەسی دیکە ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک دەبنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 19:50

بەدواداچوون – INA

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە ٤٥ ملیۆن کەسی دیکە ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک دەبنەوە.

کریستالینا جۆرجیێڤا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ئێستا ٤٥ ملیۆن کەسی دیکە ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراک دەبنەوە، ڕوونیشیکردەوە کە قەیرانەکانی برسیێتی ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر بن؛ ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پەین (کیمیاوی) و تێکچوونی زنجیرەی دابینکردن .

جۆرجیێڤا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانە کرد کە لە جیهاندا بەدەست برسیێتییەوە دەناڵێنن بۆ زیاتر لە ٣٦٠ ملیۆن کەس، پێشبینیشی کرد داواکاری بۆ پاڵپشتی دارایی لە ماوەیەکی کورتدا بۆ نێوان ٢٠ تا ٥٠ ملیار دۆلار بەرزبێتەوە، ئەوەش بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەروەها جۆرجیێڤا وتیشی: کۆبوونەوەکانی سندوقی دراو و بانکی جیهانی لە هەفتەی داهاتوودا، جەخت لەسەر چۆنیەتی تێپەڕاندنی شۆکی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە کەمبوونەوەی ڕەوتی هەناردەی نەوتی جیهانی و دابینکردنی گاز، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی توندی نرخی وزە و پەککەوتنی زنجیرەی دابینکردن

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)