🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی گواستنەوە: گەیشتنی یەکەم فڕۆکەی سەر بە "فلای دوبەی" بۆ فڕۆکەخانەی بەسرە دوای دووبارە کردنەوەی ئاسمان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 18:02

بەغدا - INA

وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتنی یەکەم فڕۆکەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە ڕاگەیاند کە سەر بە کۆمپانیای "فلای دوبەی"یە، ئەوەش دوای دووبارە کردنەوەی ئاسمانی وڵات.

مەیسەم ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یەکەم فڕۆکە کە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە دوای دووبارە کردنەوەی ئاسمانی عێراق، سەر بە کۆمپانیای فلای دوبەی ئیماراتی بوو.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەیەک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق پێشوازیکردن لە گەشتە ئاسمانییەکان بە خۆیانەوە دەبینن کە دابەشبوون بەسەر فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی بەغدا و هەولێر، لە کاتێکدا یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە پێشوازی لێکرا.

باسی لەوەش کرد کە کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی کەشتیوانی ئاسمانی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە لێهاتووییەکی بەرزەوە، لەگەڵ هەبوونی بەردەوامی ستافە پسپۆڕەکان لە فڕۆکەخانەکاندا، هاوکات لەگەڵ پرۆسەکانی بەگەڕخستنی گەشتە ئاسمانییەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)