🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژمارەکەی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 18:02

هەولێر - INA

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاگەیاند کە مووچەی مانگی ئازار خراوەتە سەر هەژمارەکەی.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: مووچەی مانگی ئازاری ٢٠٢٦ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە هەرێم بە بڕی ٩٥٧،١٢٢،٠٠٠،٠٠٠ (نۆسەد و پەنجاو حەوت ملیار و سەد و بیست و دوو ملیۆن) دینار.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەمان، ڕۆژی یەکشەممە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق پارەکە وەردەگیرێت، و هەر لەگەڵ وەرگرتنی پارەکەشدا دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)