🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حزبوڵڵا: هێزێکی (ئیسرائیلی) و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیمان لە "تەیبە" بە درۆنێکی خۆکوژ و مووشەکێکی ئاراستەکراو کردە ئامانج

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 11:14

بەدواداچوون – INA

بەرگریی ئیسلامی لە لوبنان (حزبوڵڵا)، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە هێزێکی (ئیسرائیلی) و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان لە ناوچەی "تەیبە" بە درۆنێکی خۆکوژ و مووشەکێکی ئاراستەکراو کردووەتە ئامانج.

حزبەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ٠٨:٤٥ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٠٩-٠٤-٢٠٢٦، هێزێکی (ئیسرائیلی)یان کە لەناو ماڵێکدا لە 'پڕۆژەی تەیبە' جێگیر بوبوون، بە درۆنێکی خۆکوژ کردە ئامانج و بە وردی ئامانجەکەیان پێکاوە.

لە ڕاگەیندراوێکی تری جیاوازدا هاتوووە: "بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، موجاهیدانی بەرگریی ئیسلامی کاتژمێر ٠٨:٤٢ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٠٩-٠٤-٢٠٢٦، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری 'نەمیرا'یان لە شارۆچکەی تەیبە بە مووشەکێکی ئاراستەکراو کردە ئامانج و ڕاستەوخۆ پێکایان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)