🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسی: باران و خۆڵبارین لە هەفتەی داهاتوودا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 10:32

بەغدا - INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران وخۆڵبارینی بۆ هەفتەی داهاتوو کرد.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە ڕایگەیاند: کەشوهەوای ڕۆژی هەینی نیمچە هەور و هەندێکجار هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور کە هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت، با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:

دهۆک ١٨ پلە

سلێمانی ١٩ پلە

هەولێر ٢١ پلە

نەینەوا ٢٣ پلە

کەرکوک ٢٤ پلە

سەڵاحەدین ٢٥ پلە

دیالە ٢٦ پلە

ئەنبار ٢٧ پلە

بەغدا ٢٨ پلە

بابل و واست و کەربەلا ٢٩ پلە

نەجەف و میسان و بەسرە ٣٠ پلە

دیوانیە و موسەننا و زیقار ٣١ پلە

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: کەشوهەوای ڕۆژی شەممە بە گشتی نیمچە هەور و هەندێکجار هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی کەم بۆ مامناوەند لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و ئەگەری نمەباران لە شوێنی جیاجیا لە ناوچەکانی باشوور. با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوا کە دەبێتە هۆی خۆڵبارینێکی کەم، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە".

بۆ ڕۆژی یەکشەممە: کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین کە هەندێکجار خوڕ دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش نیمچە هەور و هەندێکجار هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی جیاجیا، با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بە خێرایی (٣٠-٤٠) کم/س و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دادەبەزن و لە باشووریش کەمێک دادەبەزن.

سەبارەت بە ڕۆژی دووشەممە: کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور و هەندێکجار هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی جیاجیا، لە ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بە خێرایی (٣٠-٤٠) کم/س و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک و لە باشووریش کەمێک دادەبەزن

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)