🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ترەمپ: گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران زۆر بەم نێزیکانە بەڕێوەدەچن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/08 20:08

بەدواداچوون - INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران زۆر بەم نێزیکانە بەڕێوەدەچن.

ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" لە زاری ترەمپەوە بڵاویکردەوە: "گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران زۆر بەم نێزیکانە ئەنجام دەدرێن".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: "لەوانەیە جەی دی ڤانس، جێگرەکەی، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی مەیدانی و ڕاستەوخۆ ئامادەی گفتوگۆکانی پاکستان نەبێت".

پێشتر شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاندبوو، کە ڕۆژی هەینی وەفدەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان دەگەنە ئیسلام ئاباد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)