بەغدا - INA – وسام مەلا
عارف ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری ڕۆشنبیری گشتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، جەختی لە گرنگیی ڕاگەیاندن کردەوە لە داڕشتنی ڕووداوەکان و دروستکردنی ڕایگشتیدا.
ساعدی لە وتەیەکدا لە کاتی کۆنفرانسی "وتاری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە کاتی قەیرانەکاندا"، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "ئەم کۆنفرانسە زانستییە لە سایەی بارودۆخی سەختی ئێستادا و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و ڕۆشنبیرییەوە بۆ گوتنی وشەی یەکلاکەرەوە لەم ڕۆژانەدا سازکراوە".
زیاتر وتی: "ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکە بە گشتی و وڵاتەکەمان بە تایبەتی پێیدا تێپەڕ دەبێت، و ئەو ململانێ جۆراوجۆرانەی دەیبینین لە دروستکردنی ڕای گشتی و دابەشبوونی توند و هاتنە ناوەوەی سۆشیاڵ میدیا وەک کاریگەرێکی سەرەکی لەم پرۆسەیەدا، ئەوانە وایان لێکردین ئەم کۆنفرانسە ساز بکەین تا گوێ لە دەنگی ژیرەکان و پسپۆڕان بگرین و وشەی ئەوان سەبارەت بەوەی ڕوودەدات ببیستین".
ئاماژەی بەوەشکرد: "گرنگیی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری وەک دوو توخم کە لە یەکدی جیانابنەوە لە داڕشتنی ڕووداوەکان و بەبازاڕکردنیان و دواتر لە دروستکردنی ڕای گشتیدا، وای لێکردین ئەم دووانەیە لە یەک کۆنفرانسدا کۆبکەینەوە، تا ببینین ئێمە لە کوێی ئەم ململانێیانەداین و کێ ئاڕاستەیان دەکات، و بۆچی ئەم دابەشبوونە توندە لە نێوانماندا هەیە".