🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهید و برینداران لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/08 18:38

بەدواداچوون - INA

کۆمەڵە هێرشێکی ئاسمانیی (ئیسرائیل)، ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ سەر چەند ناوچەیەکی بەعلبەک و هێرمێل لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان ڕایگەیاند: "١٦ کەس شەهید بوون لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی (ئیسرائیل) کە ناوچە جیاجیاکانی بەعلبەک-یان کردە ئامانج".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد: "ژمارەی شەهیدان بۆ ١٠ کەس بەرزبووەتەوە لە ئەنجامی بۆردومانێکی (ئیسرائیل) کە شارۆچکەی شەمستار-ی لە هەمان ناوچە کردە ئامانج".

لە بەردەوامی هەواڵەکەدا هاتووە کە "لە هێرشێکی تری ئاسمانیدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە شارۆچکەی دەورس لە قەزای بەعلبەک-هێرمێل، ٦ كەس شەهید بوون و ١٦ کەسی تریش بریندار بوون".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)