بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ جەختیکردەوە: ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ڕاگرتنی تەقەکردن کە بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە ئەنجام، گۆڕەپانی لوبنان ناگرێتەوە، و تەئكیدیشیکردەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ مەلەفی حیزبوڵڵا بە سەربەخۆیی و جیا لەو ڕێڕەوەی ئێستا لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەڕێوەدەچێت.
ترەمپ لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (PBS) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لوبنان لە ناو ڕێککەوتنی ڕاگرتنی تەقەکردندا نەهێنراوە"، و ڕوونیشیکردەوە کە دوورخستنەوەی بەهۆی "کێشەی حیزبوڵڵایە کە هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیەی لە بەرەی لوبناندا هەیە بە "پێکدادانێکی جیاواز" (separate skirmish) لەو ململانێ ڕاستەوخۆیەی کە ئەم دواییە هەڵگیرساوە وەسف کرد، و ئاماژەی بەوەش دا کە "مەلەفی لوبنان و حیزبوڵڵا لە داهاتوودا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و چارەسەر دەکرێت".