🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەوتی بەسرە: دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوو ملیۆن بەرمیل بەرهەم بهێنرێتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/08 14:26

بەسرە ـ INA - محەمەد ناسر

کۆمپانیای نەوتی بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەیە.

باسم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەلایەن کۆمپانیای نەوتی بەسرە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، نزیکەی ٩٠٠,٠٠٠ بەرمیل لە ڕۆژێکدایە بۆ دابینکردنی پێداویستیی پاڵاوگەکان و وێستگەکانی گاز"، ئاماژەی بەوەشکرد: "گازی بەرهەمێنراو بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەکاردێت".

ئاشكراشیكرد: کە "کۆگای نەوت تا ئێستاش بەردەستە"، وتیشی: "کۆمپانیاکە دەتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاتر لە ٢,٠٠٠,٠٠٠ بەرمیل بەرهەم بهێنێتەوە، و لە ماوەی چەند ڕۆژێکیشدا دەتوانێت بگاتە ٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)