بەدواداچوون ـ INA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، نەبیە بەری، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: لوبنان ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئێران دەیگرێتەوە.
بەری ڕایگەیاند: "لوبنان ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئێران دەیگرێتەوە"، و وتیشی: "پەیوەندی لەگەڵ زیاتر لە لایەنێکی پەیوەندیدار بە مەلەفەکەوە هەیە".
ئاشكراشیكرد: "دوور نییە (ئیسرائیل) تەشويش بخاتە سەر ڕێککەوتنەکە، چونکە گەورەترین زیانمەندە لێی".