بەغداد - INA
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، کردنەوەی ئاسمانی وڵات و تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراقی لە ئەمڕۆوە ڕاگەیاند.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: "بڕیاردرا بە کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی جووڵەی فڕۆکەوانیدا لە ئەمڕۆوە، ئەوەش دوای جێگیربوونی بارودۆخەکە و ئاساییبوونەوەی گوزەران."
هەروەها ڕایگەیاند: "بەگوێرەی ئەم ڕێکارە، ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی هەموو گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان دەدرێت، لەوانەش ترانزێت، فڕین و نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، بەپێی ئەو ڕێسا و ڕێنماییانەی کە پەسەند کراون."
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی جەختیشی کردەوە لە "پابەندبوونی تەواوی بە جێبەجێکردنی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و ئاسایشی ئاسمانی، بە هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، بەجۆرێک کە کارایی و ڕێکوپێکیی جووڵەی گواستنەوەی ئاسمانی مسۆگەر بکات."