🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ناوخۆ وردەکاریی ئەو گرژییەی ڕوون دەکاتەوە کە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پاراستنی یاسا لە بەسرە ڕوویدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/08 03:44

بەغدا – INA

وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکاریی ئەو لێکخشاندن و گرژییەی ڕوون کردەوە کە لە نێوان خۆپیشاندەران و کارمەندانی هێزەکانی پاراستنی یاسا لە نزیك کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە ڕوویدا.

وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراوەكەداکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه‌ تێیدا ڕایگەیاند: "ئێوارەی سێشەممە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی هێزەکانی پاراستنی یاسا بۆ دابینکردنی پارێزگاری لە دەوروبەری کونسوڵخانەی کوێت لە پارێزگای بەسرە، لێکخشاندن و گرژی لەگەڵ ژمارەیەک خۆپیشاندەر ڕوویدا، ئەم لێکخشاندنەش بووە هۆی برینداربوونی پێنج کارمەندی هێزەکانی پاراستنی یاسا، جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتییان، کە سەرجەمیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و باری تەندروستییان جێگیرە."

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه كه‌‌: "خۆپیشاندانەکە بڵاوەی پێکرا و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە کرا بەبێ تۆمارکردنی هیچ زیانێکی گیانی یان زیانی ماددی شایستەی باس، لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ناوچەکە."

وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هەموو هاوڵاتییان کرد پابەندی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بن و بەدوای هیچ هەوڵێکدا نەکەون بۆ لێکخشاندن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، جەختیشی کردەوە کە "ئەرکی هێزەکان پاراستنی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتە لە چوارچێوەی یاسادا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی وەزارەت پابەندە بە پاراستنی هەموو بارەگا نێودەوڵەتییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)