بەغدا – INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، فهرمان دهكات بە تیمە تەکنیکی و تاوانکارییەکان (الأدلة الجنائية) بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنی ڕاپۆرتەکانیان سەبارەت بە هەردوو ڕووداوەکەی عامرییە و شەقامی فەڵەستین لە بەغدا.
وەزیری ناوخۆ لەراگەیندراوەكەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاند: "وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئهمشهو سەردانێکی مەیدانی بۆ شوێنی ئەو دوو ڕووداوە ئەنجامدا کە ئێوارەی سێشەممە ناوچەکانی عامرییە و شەقامی فەڵەستینیان لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە تەقەمەنی و بۆردومانی ئاسمانییەوە."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "وەزیر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قەبارەی زیانە ماددییەکانی نیشتیمانی بۆردومانەکەی بەسەرکردەوە، هەروەها چاوی بە سەرکردە ئەمنییە ئامادەبووەکانی شوێنی ڕووداوەکان کەوت بۆ بەدواداچوونی ڕێکارە گیراوەبەرەکان،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "وەزیر فهرمان دهكات به تیمە تەکنیکی و تاوانکارییەکان بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنی ڕاپۆرتەکانیان بە مەبەستی زانینی ئەو شوێنەوارانەی بەهۆی بە ئامانجگرتنەکەوە جێماون و ئاشکراکردنی هەموو وردەکارییە تەکنیکییەکانی پەیوەست پێیانەوە."