بەغدا – INA
وەزارەتی دەرەوە، پێشوازی کۆماری عێراقی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.
وەزارەتی دهرهوه لە راگهیندراوهێكدا كه بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه تێیدا، ڕایگەیاند: "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، و دەستخۆشی لەم پێشهاتە دەکەین کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و زیادکردنی هەلەکانی هێوربوونەوە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
وەزارەتەکە جەختی کردەوە لەسەر "پاڵپشتی خۆی بۆ هەر هەوڵێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کە بەشدار بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و پێشخستنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی،" هەروەها جەختیشی کردەوە لەسەر "گرنگی پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستەکەوە، و دوورکەوتنەوە لە هەر کارێک یان پەرەپێدانێکی گرژییەکان کە ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئاڵۆزی بۆ دیمەنی ناوچەکە."
وەزارەتی دەرەوە داوای کرد کە "کار لەسەر ئەم هەنگاوە ئەرێنییە بکرێت لە ڕێگەی دەستپێکردنی ڕێڕەوی دیالۆگی جدی و بەردەوام، کە هۆکارەکانی ناکۆکییەکان چارەسەر بکات و متمانەی نێوان هەردوولا بەهێز بکات،" هاوکات جەختیشی کردەوە لەسەر "پەرۆشی کۆماری عێراق بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازە دیپلۆماسییە هاوسەنگەکەی، و ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات و سەقامگیری و گەشەپێدان بەدی بهێنێت و بناغە بۆ قۆناغێکی نوێ دابنێت کە لەسەر بنەمای کۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی بێت."