🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەکسیۆس: پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن بەدەستهاتووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/07 23:14

نێودەوڵەتی – INA

ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئەمڕۆ سێشەممە، پەردەی لەسەر بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لادا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "گفتوگۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران هەندێک پێشکەوتنیان نیشانداوە، بەڵام وادیار نییە گەیشتن بە ڕێککەوتن پێش کاتژمێر هەشتی ئێوارە بە کاتی ترامپ، کارێکی چاوەڕوانکراو بێت."

ماڵپەڕەکە ئه‌وه‌یش روونكرده‌وه‌ كه‌: "بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن تیشکۆی سەرەکی لەوەوە گۆڕاوە کە ئایا ڕێککەوتنەکە دەکرێت، بۆ ئەوەی کە ئایا دەکرێت لە کاتی دیاریکراودا بەدی بهێنرێت یان نا."

بەردەوامیش بوو و وتی: "چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان لە ماوەی کاتژمێرەکانی داهاتوودا بەردەوام بن تاوەکو کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی ترامپ دیاری کردووە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)