نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ئێران گەرووی هورمز لەبەرامبەر بەڵێنی پووچدا ناکاتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە کە پاکستان بەردەوامە لە گەیاندنی پەیامەکان بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زمانی گفتوگۆی نەگۆڕیوە.
ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە گواستویەتییەوە: "تاران گەرووی هورمز لەبەرامبەر بەڵێنی پووچدا ناکاتەوە."
سەرچاوەکە ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه: "پاکستان بەردەوامە لە گەیاندنی پەیامەکان، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زمانی گفتوگۆی نەگۆڕیوە."
جەختیشی کردەوە کە "هیچ دانوستانێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا نییە، کە دەیەوێت ئێران لەژێر فشاردا خۆی ڕادەست بکات،" و وتیشی: "ئەگەر بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئەوا هاوپەیمانەکانی ئێران گەرووی باب المندب-یش دادەخەن."