بەغدا - INA
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
دەستەکە لە راگهیندراوهێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا ڕایگەیاند: "سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، ئەمڕۆ سێشەممە، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەنیل بورا ئینان کرد،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە دیدارەکەدا تاوتوێی لێکەوتەکانی جەنگ و پەرەسەندنی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و زایۆنیست بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕەنگدانەوەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرا."
ئەوەشی خستە ڕوو کە "دیدارەکە گفتوگۆی لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان عێراق و تورکیا کرد، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات."
بەپێی راگهیندراوهكه، فەیاز جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە."