ڕۆژنامه‌ى سپۆرت-ى ئیسپانیا ئاشكراى ده‌كات كه یانه‌ى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاسانکاری بۆ جولیان ئەلڤارێز-ى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین ناکات پەیوەندی به یانه‌ى بارسێلۆنا-وه بكات. ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى: هەڵوێستی یانه‌ى ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوونە و نایەوێت یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بە ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆی لالیگا بفرۆشێت، ئەگەر گرێبەستى گواستنه‌وه‌شى به ئه‌نجام بگات، پێیان باشە لەگه‌ڵ یانه‌یه‌كى دەرەوەی ئیسپانیا بێت. …