ڕۆژنامه‌ى لاگازێتا دیلۆ سپۆرت-ى ئیتاڵى ئاشكراى ده‌كات كه یانەی ئەی سی میلان-ى ئیتاڵى ئارەزووی گواستنەوەی جیرارد مارتن-ى بەرگریکارى چەپى یانه‌ى بارسێلۆنا-ى ئیسپانى دەکات. ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى: یانه‌ى ئه‌ى سى میلان ده‌ستى كردووه به جوڵه بۆ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ جیرارد مارتن-ی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا و ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ى بدات. …