ڕودرا-ى ڕۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى ئیسپانى له ڕێگه‌ى تۆڕى ئیسپن (ESPN)ه‌وه بڵاوى كرده‌وه كه لە هاوینى ئه‌مساڵدا یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید-ى ئیسپانى داهاتووی نیکۆ پاز-ى ناوه‌ڕاستكارى ئه‌رجه‌نتینى یەکلایی دەكاتەوە. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه ده‌ڵێت: یانه‌ى ڕیاڵ مەدرید-ى ئیسپانى بەنیازە بڕگەی کڕینه‌وه‌ی دووبارەى نیکۆ پاز-ى ناوه‌ڕاستكارى ئه‌رجه‌نتینى له یانه‌ى كۆكۆ-ى ئیتاڵى چالاک بکاتەوە، هەروەها دوو بژاردەی له پێشدایه، یان له ڕیزه‌كانیدا …