🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەسەدە ڕادەگەیەنێت سوریا ڕێککەوتنی ڕۆژهەڵاتی حەلەبی پێشێلکردووە

دەنگی ئەمەریکا 2026/01/17 18:22
سەرەڕای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، هێرش و پێکدادانەکان ڕۆژی شەممە لە چەند ناوچەیەک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا بەردەوام بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی واژۆ کراوە، بڕیار بوو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، دوای کۆتاییهاتن بە پرۆسەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئێمە ئەوجا بچنە ناو شارەکانی دێرحافر و مەسکەنێ لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ". هەسەدە لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەشڵێت "بەڵام دیمەشق مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێلکردووە و پێش ئەوەی کشانەوەی چەکدارەکانمان تەواو بێت چووەتە ناو هەردوو شارەکە، ئەمەش دۆخێکی لە ڕادەبەدەر مەترسیداری دروستکردووە کە دەرەنجامێکی مەترسیداریشی دەبێت." هەسەدە داواشی لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە. مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، وەک هەنگاوێکی نیازپاکی و لەسەر بانگەوازی ناوبژیوانان و وڵاتانی دۆست، هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەکشێننەوە. عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەچن. هەر ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکی جیادا، هەسەدە ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە چەکدارەکانیان هێشتا لە دێرحافر و مەسکەنێ‌ گیریان خواردووە، سەرەڕای ئەوەی 48 کاتژمێر بۆ کشانەوەیان لە هەردوو شارەکە دیاریکراوە. سوپای سوریا لە بەیاننامەیەکدا ناوچەی ڕۆژئاوای فوراتی بە ناوچەی سەربازی ناساند. سوپا هەروەها ڕایگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا، دوو سەربازی سوریا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)